|
ووڵاتی
سوید
شێوه‌ی
دیموکراتییه‌تی
نمونه‌ییه،
به پێی
په‌یڕه‌و
و
پڕۆگرامی
ده‌زگا
کولتوری
و
کۆمه‌ڵایه‌تییه
په‌یوه‌ندیداره‌کانی
ئه‌م
ووڵاته،
بۆ
پێکه‌وه‌نانی
کۆمه‌ڵه‌ێکی
کولتوری
یان
سه‌نته‌رێکی
خێزانی،
به کۆی
15
ئه‌ندام،
ئه‌توانی
داواکاری
پێشکه‌ش
بکه‌ی و
یارمه‌تی
وه‌ربگری،
ئه‌م
هه‌ل و
مه‌رجه‌ش،
بۆ تاکی
کورد زۆر
له‌باره!
بۆیه به
پێی
ژماره‌ی
تیره و
هۆزه‌کانمان،
وه‌کو
کورد،
زیاد له
30
کۆمه‌ڵه‌ی
کوردی و
سه‌نته‌ری
خێزانی،
ته‌نیا
له‌م
شاره‌دا
هه‌یه
که شاری
یۆته‌بۆرییه!
هه‌ر
یه‌که‌یان
به
ناوێکی
جیا
له‌وه‌ی
تر کاری
بۆ
ئه‌کات.
له نێو
ئه‌و
خه‌رمانه
کۆمه‌ڵه
کولتورییه،
(کۆمه‌ڵه‌ی
هونه‌ره
جوانه‌کان)
کۆمهڵهێکه
که ده‌نگ
و
ڕه‌نگیان،
دیاره.
دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵه‌که،
ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ساڵی
2000 و
به‌شێوه‌ێکی
مۆڵه‌ت
پێدراو
له
لایه‌ن
ده‌زگا
په‌یوه‌ندیداره‌کانی
شاره‌وانی
شاره‌که‌وه،
له
ڕێکه‌وتی
19/ 4/
2001 دا
ده‌ستی
به
چالاکییه‌کانی
خۆی
کردووه.
بیرۆکه‌ی
دامه‌زراندنی
ئه‌م
کۆمه‌ڵه
کوردییه،
له
لایه‌ن
که‌سایه‌تی
ناسراو (دڵشاد
ئه‌حمه‌د)
ه که
ده‌رچووی
ساڵی
1985 ی
په‌یمانگای
هونه‌ره
جوانه‌کانی
شاری
سلێمانییه.
ناوبراو
له ڕووی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه،
خاوه‌ن
خێزانه
و 3
مناڵی
هه‌یه.
له ساڵی
1995 وه
مافی
په‌نابه‌ری
له
ووڵاتی
سوید،
وه‌رگرتوه
و جگه
له
سه‌رقاڵ
بوونی
به‌کاری
ئه‌م
کۆمه‌ڵه‌یه‌وه،
کاری
تایبه‌تی
خۆشی
هه‌یه
وه‌ک (Integration
väg
ledare)
واتا
به‌ڕێوه‌به‌ری
یه‌کخستنی
ڕێگا، که
بریتییه
له
ڕێکخستنی
په‌یوه‌ندی
نێوان
قوتابخانه
و خێزان.
کۆمه‌ڵه‌ی
هونه‌ره
جوانه‌کانی
شاری
یۆته‌بۆری،
ژماره‌یان
200
ئه‌ندامه
و له
کۆمه‌ڵه
چالاکه‌کانه،
ڕاسته‌وخۆ
به
ژماره‌ێک
ده‌زگای
فه‌رمی
شاره‌وانی
شاره‌که‌وه،
به‌ستراوه
و
په‌یوه‌ندییه‌کانیان
پته‌وه.
کاره‌کانیان
بریتییه
له
ڕاهێنانی
هه‌ڵپه‌رکێی
کورده‌واری
فۆلکلۆری
و فێر
بوونی
زمانی
سویدی،
کۆمپیوته‌ر،
موسیک،
ووتنه‌وه‌ی
وانه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی،
نواندنی
شانۆیی،
پاراستنی
ژینگه،
وێنه
کێشان،
جگه له
کۆڕ و
کۆبوونه‌وه
به‌ستن و
سمینار.
ئه‌وه‌ی
بووه
هۆی
ناساندنی
ئه‌م
کۆمه‌ڵه‌یه
به
خه‌ڵکی
شاره‌که،
تیپی
هه‌ڵپه‌ڕکێی
میللی
بوو، که
ژماره‌یان
30
ئه‌ندامی
گه‌نج و
لاوی
کوردی
هه‌ر
چوار
پارچه‌ی
کوردستانه،
ئه‌م
تیپه له
زۆربه‌ی
یاد و
بۆنه
نه‌ته‌وایه‌تییه
کوردییه‌کان
و
سویدییه‌کان،
نمایشی
هه‌مه
جۆره به
جل و
به‌رگی
ئاڵ‌و و
واڵای
کوردییه‌وه،
پێشکه‌ش
ئه‌که‌ن.
له‌م
شاره‌دا
(یۆته‌بۆری)
ساڵانه
فستیڤاڵ
ڕێک
ئه‌خرێ
بۆ
هه‌موو
نه‌ته‌وه
بییانییه‌کانی
په‌ناهه‌نده،
بۆ
پێشاندانی
فه‌رهه‌نگ
و
کولتوری
نه‌ته‌وایه‌تی
خۆیان.
ئه‌م
تیپه
وه‌ک
هێمای
کورده‌واری
و
سه‌ڵماندنی
بوونی
نه‌ته‌وه‌ێک
و
ناساندنی،
وه‌ک
نه‌ته‌وه‌ی
کورد،
هه‌ر
ساڵه‌ی
به جل و
به‌رگی
کوردی و
نمایشی
نوێوه،
به‌شداری
ئه‌کات.
به
باشترین
به‌شدار
بووی
که‌رنه‌ڤاڵی
ساڵی2003
ده‌ستنیشان
کران وه
خه‌ڵاتی
یه‌که‌میان
پێ
به‌خشرا.
هه‌روه‌ها
ئه‌م
خه‌ڵاته
دووباره
بووه‌وه
له ساڵی
2006
جارێکی
تر. جگه
له نمایش
کردن،
شاژنی
که‌رنه‌ڤاڵ
هه‌ڵبژێردرا
له
هه‌مان
ساڵدا،
ئه‌ویش
یه‌کێک
له
ئه‌ندامانی
ئه‌م
گرووپه
میللییه
کوردییه،
به
ده‌ستی
هێنا.
ساڵانه،
ڕۆژێکی
تایبه‌تی
به ناوی
ڕۆژی
فستیڤاڵی
جیهانی،
له
گه‌وره‌ترین
پاڕکی
یاریی
شاره‌که،
له مانگی
(May)
ساز
ئه‌کرێ
وهه‌موو
نه‌ته‌وه‌کان
به‌شداری
تێدا
ئه‌که‌ن،
ئارمانجی
ئه‌م
فستیڤاڵه،
ناساندنی
جل و
به‌رگی
فۆلکلۆری
پێکهاته‌کان
و
پته‌وکردنی
په‌یوه‌ندییه‌کانی
نێوان
خه‌ڵکی
سوید و
بییانییه.
له
هه‌مان
ڕۆژدا
خواردنی
تایبه‌ت
به هه‌ر
نه‌ته‌وه‌ێک
ئاماده
ئه‌کری و
ئهفڕۆشرێ.
ئه‌م
تیپه
میللییه
فۆلکلۆرییه
کوردییه‌ی
کۆمه‌ڵه‌ی
هونه‌ره
جوانه‌کان،
به
هه‌ڵپه‌ڕکێی
هه‌مه
چه‌شنه،
نواندنی
خۆیان به
جه‌سته‌ێکی
بزوێنه‌وه،
پێشکه‌ش
ئه‌که‌ن.
جوانی و
جوستی
ئه‌م
گرووپه،
هانی
ژماره‌ێک
له
هونه‌رمه‌ندانی
گۆرانی
بێژی
داوه،
که
کلیپه‌کانیان
جوانتر
بخه‌مڵێنن
به
دیمه‌نێکی
کورده‌واری
ڕه‌سه‌ن،
بانگهێشتی
ئه‌م
تیپه
ئه‌که‌ن
که
به‌شدارییان
له‌گه‌ڵدا
بکه‌ن.
ڕاهێنان
و نمایشی
ئه‌م
تیپه،
وه‌ک
مامۆستا
دڵشاد
خۆی
ئاماژه‌ی
بۆ کرد،
هه‌موو
ساڵێک له
سه‌ره‌تای
مانگی (January)
ه‌وه،
کاری بۆ
ئه‌کات،
هه‌ر
ساڵه‌و
به
جیاوازتر
له
ساڵانی
پێشوو،
له ڕووی
پۆشاک و
شێوازه‌کان
و
جۆره‌کانی
هه‌ڵپه‌ڕکێی
کوردی،
ڕاهێنانیان
پی
ئه‌کات.
نمایشه‌کان
هه‌ندێ
جار وه‌ک
نواندنێک
خۆیان
ئه‌نوێنن.
له
سه‌ره‌تاوه
ژماره‌ی
به‌شدار
بووانی
گرووپه‌که
15 که‌س
بووه،
به‌ڵام
به
به‌رده‌وامی
ژماره‌یان
له زیاد
بووندایه.
چۆن ئه‌م
کۆمه‌ڵه‌یه،
ئه‌م
هه‌موو
کچه
لاوه‌ی
له خۆی
کۆکردوه‌ته‌وه!
پێویسته
به
ڕوونی
باس له
هه‌مان
ئه‌و داب
و
نه‌ریته
چه‌ق
به‌ستوانه
بکه‌ین
که
ئێمه‌ی
کورد
پێیه‌وه
گیرمان
خواردوه
و
ژیانمانی
ئاڵۆز
کردوه،
کێشه‌کان
له
کوردستان
و
ئه‌ورووپا
وه‌ک
یه‌ک
وایه،
جیاوازی
له نێوان
کوڕ و کچ
هه‌میشه
به
زه‌قی
ئه‌بینرێ!
ڕێگه به
کچان
نادرێ له
هه‌موو
بوارێک‌دا،
ئاره‌زووه‌کانیان،
بپێکن،
زۆر
ئاسته‌مه،
ته‌نانه‌ت
له
چالاکیێکی
کوردی‌دا،
ژماره‌ێک
جوانی کچ،
کۆبکه‌یته‌وه!
به‌ڵام
به پێی
کاری
تایبه‌تی
مامۆستا
دڵشاد،
که
بریتییه
له به
دواداچوونه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی
نێوان (قوتابخانه
و خێزان)
سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ست
هێناوه،
چونکه
لێکدانه‌وه‌ی
باری
ده‌روونی
و پته‌وی
په‌یوه‌ندی
مامۆستاکان
و
خێزانه‌کان،
متمانه
و ئارامی
به‌خشیوه
به
خانه‌واده‌کانیان
که ڕێگه
به
کچه‌کانیان
بده‌ن
به‌شداری
له
زۆربه‌ی
چالاکییه‌کانی
ئه‌م
کۆمه‌ڵه‌یه
بکه‌ن،
نه‌ک
ته‌نیا
له
ناوه‌وه‌ی
شار،
به‌ڵکو
له
شاره‌کانی
تری سوید،
توانیویانه
ئه‌م
تابلۆ
ڕه‌نگینه
بگه‌ێننه
دیدی
خه‌ڵکی
تر جگه
له کورد.
 |