|
کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی
یۆتۆبۆری و تیپی شانۆی کۆبه‌و ناوه‌ندی خوێندنی کوردی، ڕۆژی هه‌ینی
19- 2-2010 کۆرێکی هونه‌ریان بۆ به‌رێزان ماموستا
ئه‌حمه‌د سالار‌و هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان
ده‌روێش له‌ژێر ناونیشانی گه‌شته‌که‌ی ئه‌وروپاو چالاکییه‌کانی تیپی
شانۆی سالار، له‌لۆکاڵی ناوه‌ند له‌شاری یۆتۆبوری سازکرد.
سه‌ره‌تا به‌رێوه‌به‌ری کۆره‌که
هونه‌رمه‌ند میران کامه‌لا هونه‌رماندانی
پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بووان کرد‌و به‌کورتی باسکی له‌گه‌شته‌که‌و تیپی
شانۆی سالار کرد، پاشان هونه‌رمه‌د مامۆستا سالار به‌ووشه رازاوه
کوردییه شیرینه‌که‌ی کۆره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد‌و سوپاس و ستایشی
ریکس تیاته‌ری سویدی کرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی که‌لێیان کرابوو.
.پاشان هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان
ده‌روێش ده‌رهێنه‌ری شانۆنامه‌ی پاسه‌وان باسێکی تێر‌و ته‌سه‌لی له
سه‌ر گه‌شته‌که‌و ده‌قی شانۆنامه‌که که
له نوسینی هونه‌رمه‌ندی شانۆکار دڵشاد
مسته‌فایه پێشکه‌ش کرد‌و باسی له چۆنیه‌تی بانگێشت کردنه‌که کرد که‌وا
هونه‌رمه‌ندو نوسه‌ری شانۆ دانا ڕه‌ئووف به‌م کاره هه‌ستاوه‌و جێی
ڕێز‌و پێزانینه، پاشان هاته‌سه‌ر ئه‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامه سویدیانه‌ی
که‌له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌یان نوسی بوو هه‌روه‌ها به‌رێزیشیان ئاماژه‌ی
به‌رۆڵی کۆمه‌ڵه کوردی و ڕه‌هه‌نی کورد کرد‌و ئه‌و پێشوازی کردنه‌ی زۆر
به‌رز نرخاند که‌وا به‌گوڵ و ئامێزی گه‌رمه‌وه پێشوازی کراون.
پاشان
میران کامه‌لا سوپاسی هه‌ردوو به‌ڕێزی کرد‌و ده‌رگای
گفتوگۆی خسته سه‌رپشت و له‌لایه‌ن ئاماده‌بواناوه که‌زۆربه‌ی
هونه‌رمه‌ندان بوون باس و خواسه‌کان زیاتر هاته سه‌ر کێشه‌ی شانۆ‌و
شانۆکاران له‌ناوه‌وه‌ی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هۆکاره‌کانی قه‌یرانی
ئه‌مرۆی شانۆی کوردی و رۆڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و که‌تا ئێستا
نه‌یتوانیوه به‌گوێره‌ی خواست بێت، پاشان کاک میران سوپاسی
ئاماده‌بوانی کرد که‌وا له‌م ڕۆژه سارد‌و کرێوه‌یه‌دا ئاماده‌بوون،
کۆره‌که دوو کاتژمێری خایان |