هه‌له‌بجه‌یان به‌رزڕاگرد
رۆژی یه‌ک شه‌ممه 13/3/2010 له لۆکا‌ڵی ماڵی رۆشنبیری،له شاری یۆتۆبۆری
ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی زۆر ئاده‌بوون له‌و ساڵیاده‌دا،شایه‌نی باسکردنه ئه‌م ساڵ ئارام و سه‌رکه‌وتووانه ئه‌م یاده به‌سه‌ر کرایه‌وه‌و وته‌ی برینداره‌کانی هه‌ڵه‌بجه و قوربانیه‌کانی ئه‌و شاره شه‌هیده ده‌ست پێکردنی و به‌ڕیوه چوون بوو بۆ پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌کان له شێوه‌ی شانۆ ئامێزدا به ڕێوه چوو
له‌ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند دڵشاد ئه‌حمه‌د و نووسنی حه‌مه‌شوان شه‌ریف هه‌روه‌ها ئه‌کته‌ره به‌شداربووه‌کان‌عزه‌ت ره‌ووف وهه‌ژار یاسین وڕۆزه‌هێرش و پێکهاتبوون ،دڵشاد ئه‌حمه‌د کاری نوواندنیشی له ئه‌ستۆ گرتبوو .
ئازیزانی ژه‌نیار له چه‌ند به‌ڕێزێک پیکهاتبوون که خه‌مناکی هۆ ڵه‌که‌یان ده‌لاوانده‌وه و ته‌واو له‌گه‌ڵ کاره‌سه‌ته‌که‌ی هه‌ڵبجه‌دا په‌نجه‌کانیان ده‌گریا، کاک فواد ئه‌رکه‌ن کورته‌یه‌کی له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه باس کرد وهونه‌رمه‌ند بریبورز که‌رمی مه‌راسیمه‌که‌ی به مۆسیک و لاوانه‌وه رازانبوه‌وه .برایانی نوسه‌رو شاعیره‌کانی ئه‌وشاره خۆشه‌ویسته هه‌ریه‌که‌یان هۆنراوه‌کانیان خوێنده‌وه له‌و شاعیرانه‌ی به‌شداربوون
لارزۆ به‌کر وکاک ئه‌حمه‌د وحه‌مه‌یوسوف هه‌ورامیی
پاشان کاکه ده‌رونی عه‌لی هونه‌رمه‌ند کورته باسێکی له‌سه‌ر قوربانیانی ئه‌و شاره‌کردوو په‌نجه‌ی نایه سه‌ربرینه‌کان هه‌ڵه‌بجه‌و که‌مته‌رخه‌میه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی جوان خسته‌ڕوو،له‌دوایدا حه‌مه‌شوان شه‌ریف شعرێکی خوێنده وله گه‌ڵ کۆتایی شانۆ مینۆدراماکه‌دا کاکه په‌شێو مه‌ریوانی وه‌ک پسپۆڕ له‌بواری ده‌رونیدا ئاکام و سه‌ر هه‌ڵدانه ده‌رونیه‌کانی ئه‌و شاره‌شه‌هیده‌ی ده‌رونیانه بۆدانیشتوان شیکرده‌وه وقامگی نایه سه‌ر وێرانی و په‌راوێز کردنی ئه‌و شاره پڕ له‌قوربانیه.له راستیدا یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌م سال داهێنانێکی نوێ بوو
سوپاسی هه‌ڵوێستی شاری یوتۆبۆری ده‌که‌ین که ژماره‌یه‌ک خه‌ڵی زۆر ئاماده‌بوون
كؤمه‌له‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان
هه‌لبژارده‌یه‌ک له مه‌راسیمه‌که