|
|
|||||||||||||
![]() |
|
||||||||||||
|
ساڵی 2000 له‌شاری یۆتێبوری وڵاتی سوید دامـه‌زراوه، له 2001/4/19 به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سـمی له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمیه‌کانـه‌وه تۆمار کرا و مۆڵه‌تی کارکردنی پێ به‌خشــرا، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه نزیکه‌ی 200 ئه‌ندام ئه‌گرێـته خۆی، کۆمه‌ڵه‌که‌مان هـه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه چالاکی هه‌مه‌جۆره‌ی هه‌بووه، بۆ نموونه ( شانۆنامه، شێوه‌کاری و وێنه‌کێشان، فیلم، هه‌ڵپه‌ڕکێ ، موزیك، کۆڕ و سیمینار، هه‌روه‌ها وانه وان ووتنه‌وه‌ی وه‌کو، وانه‌ی کۆمپیوته‌ر، زمانی سویدی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه) هتد
|
|||||||||||||
|
ساڵی 2000 کۆمه‌ڵه‌که‌مان دوو نمایشی شانۆیی له وڵاتی هۆڵه‌نداوه بانگێش کرد بۆ شاری یۆتێبوری، شانۆگه‌ری بیره‌وه‌ری، شانۆگه‌ری پێنج تابلۆ ســا‌ڵی 2001 شــانۆگه‌ری وێرانه له‌وڵاتی هۆڵــه‌نداوه بانگێش کــرا بۆ یۆتێبوری بانگێش کردنی فیلمی به‌هه‌شتی سووتاو له‌شــاری ستۆکهۆڵمه‌وه بۆ شاری یۆتێبوری بــانگێش کـردنی فیلمی فرمێسکی ڕه‌ش له وڵاتی هۆڵــــه‌نداوه بۆ شــاری یۆتێبوری سـاڵی 2001 پێشکه‌ش کردنی شانۆگه‌ری فاوســـــت و نه‌ورۆز له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی شاری یۆتێبوری سـاڵی 2004 له‌لایه‌نی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی شاری یۆتێبوریه‌وه (دڵشاد ئه‌حمه‌د) به‌به‌شداری له‌گه‌ڵ نووسه‌رێکی سویدی دا به‌ناوی (کریســتینا) ده‌قێکی شـانۆییان به‌زمانی ســویدی بۆ مناڵان نووسی که نزیکه‌ی پـانزه مناڵ به‌شــداری بوون و رۆلیان تیا بینی، ئه‌م شــانۆگه‌رییه له‌چه‌ند شـوێنێکی جیاجیای شاری یۆتێبوری پێشـکه‌ش کرا، ئه‌م شانۆگه‌رییه به‌ناونیشانی کیژۆڵه‌یه‌ك له کوردستانه‌وه (En flicka från Kurdistan) بوو |
|||||||||||||
|
|||||||||||||
|
کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی شاری یۆتێبوری تیپێکی هه‌ڵپه‌ڕکێی هه‌یه له نزیکه‌ی 30 کچی لاو پێکهاتووه زیاد له چه‌ند ساڵه ئه‌م تیپـه چالاکی هه‌یه له ناو شاری یۆتێبوری و زۆر شاره‌کانی تری وڵاتی سوید، ناوبانگێکی زۆری هه‌یه، له زۆربه‌ی بۆنــه نه‌ته‌وه‌یی یه‌کاندا بوونی هه‌بووه و له‌کــه‌رنه‌ڤال و بۆنه‌کانی وڵاتی سویدیش دا به‌شداری کردووه سـاڵانه له باکووری شاری یۆتێبوری له ناوچه‌ی هه‌ممــه‌رکوللـه گه‌وره‌ترین که‌رنه‌ڤاڵی وڵاتی سوید ئه‌کــرێت که له زۆربـه‌ی وڵاته‌کانی جیهانه‌وه به‌شداری ئه‌که‌ن و نزیکه‌ی 50 - 60 هه‌زار که‌س دێـن بۆ بینینی، ئه‌م تیپه‌ی ئێمه‌ش یه‌کێکه له‌چالاکترین تیپه به‌شـداربووه‌کان. ساڵی 2003 تیپه‌که‌مان به‌باشترین تیپی که‌رنه‌ڤاڵه‌که هه‌ڵبژێردرا و خه‌ڵاتی یه‌کاممان وه‌رگرت، ساڵی 2006 جارێکی تریش بۆ دووه‌م جار به‌باشترین تیپی که‌رنه‌ڤاڵه‌که هه‌ڵبژێردراین و له‌هه‌مان کاتدا شــاژنی که‌رنه‌ڤاڵه‌که له تیپه‌که‌ی ئێمه هه‌ڵبژێردرا. ئه‌م تیپه ساڵانه له ڤیستیڤالی ئینته‌رناسیونالی شاری یاری له لیسه‌بێـری به‌شداره ســـاڵی 2004 ئـه‌م تیپه له‌لایه‌ن خولی تۆپی پێ ی پله نایابه‌کانی ژنانی سـویده‌وه بانگێش کراو، تیپه‌که بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه کاره‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کرد، هه‌مووان به گشتی به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه پێشـوازیان لێکردن و هه‌ڵپه‌ڕکێکان بوونه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی بینه‌ران |
|||||||||||||
|
|
|||||||||||||
|
|
|||||||||||||
|
|
|||||||||||||
| کۆمه‌ڵه‌که‌مان هاوکاره له‌گه‌ڵ ئه‌م دایه‌ره‌و ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه | |||||||||||||
|
|||||||||||||
|
|
|||||||||||||