|
خولی ژیـنگـــــه |
|
|
|
|
|
کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری هونه‌ره‌جوانه‌کانی یۆتێبوری له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه بایه‌خێکی زۆر تایـبه‌تی ئه‌دات به ژینـگه و سروشـت و ئاووهه‌وا، هه‌میشــه چالاك بـووه له‌و رووه‌وه‌و هه‌موو کاتێ به‌شداری کـردووه له‌کــۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانداو هه‌وڵی داوه زانیـاری زیاتر په‌یدا بکات و پاشـان به زمانی زکمـاکی ئه‌نـدامه‌کانی خۆی روونی بکاته‌وه لـه‌هه‌مان کاتـدا خـولی تایـبه‌تی هه‌یه ده‌ربـاره‌ی ژینگـه، خوله‌که بۆ قوتابیـانی مناڵ و لاوانه و ئـه‌م خوله له‌گه‌ڵ وانـه‌ی زمانی دایك (کوردی) دا ئه‌ووترێته‌وه، مه‌به‌سـت له خوله‌که گه‌یاندنی زانیاری یه ده‌رباره‌ی سروشـت و ژینگه‌و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که به‌سه‌ر ئاووهه‌وادا دێت، شـایانی باسه که ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین که‌وا یارمه‌تیه‌کی چاکمان له هاوکارانمانه‌وه له دایه‌ره‌ی ژینگه (میلیۆ فۆرڤالتنینگ)و پــارك و سروشت ( پارك و ناتور)ه‌وه وه‌رگـــرتووه، بڵاوکــراوه‌و زانیـــاری زۆریــان بۆ نـاردووین و هه‌میشــه ئاماده‌یی خۆیـان بۆ هه‌موو یـارمه‌تییـه‌ک ده‌ربڕیوه. |
|
|
|
|
خولی فێـربوونی ژینـگه له 15 / 9 / 2006 وه ده‌سـتی پـێـکـرد، دوو گروپمان هه‌یه بۆ مناڵان و لاوان، که شان به شانی زمانی دایکه، وانه‌و سه‌یران بۆ ناو سروشت و باخی ئاژه‌ڵ و شوێنی تر ئه‌گرێته خۆی، به‌زمانێکی ساده‌و ڕه‌وان باس له هه‌موو بابه‌ته‌کان ئه‌کرێت، وانه‌کان پێکهـــاتووه له‌دوو به‌شی سه‌ره‌کی، به‌شی یه‌کـــه‌م له‌نــاو پۆلدا بوو گفتوگـۆ کردن و روونکـردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی تیـۆری، به‌شی دووه‌میــان له‌ده‌ره‌وه‌ی پۆل وه‌کو سه‌یران له‌ناو دار‌و دارسـتان و ســروشتی ده‌ره‌وه. |
|
|
هه‌ر که‌ســێك ئاره‌زووی فێربووی وانه‌ی ژینگه‌ی هه‌یه و ئه‌یه‌وێت به‌شدار بێت له خوله‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی یۆتێبوری ئه‌توانێت ســه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان بکات یان له‌ڕێی ئه‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات
دڵشــــاد هه‌ستیار 55 62 743 070 که‌مال هه‌ڵوێست 48 48 734 073 |
|
|
|
![]()