ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 7-1-2012 کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان له یۆتۆبۆری هه‌ڵبژاردنی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات ، وه داوا له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه ده‌کات که ئاماده بن ، شایه‌نی باسه هه‌ڵبژاردنه‌که له ڕۆژی شه‌ممه کاتژمێر 6 ی ئێواره له Nytorpsskolan له هه‌مه‌رکوو‌له ، ئاماده‌بونـــتان جــێـــــگای ڕێــــــــزه
ساڵی نوێ تان پیرۆز بێت ![]()
چا‌وه‌ڕوان بن به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی 2012 کۆمه‌ڵه‌ی هـــونه‌ره‌جوانه‌کان له شاری یۆتۆبۆری به‌رهــه‌مێکی نوێتان پێشکه‌ش ده‌کات ، ئه‌م ڤیدیو کلیپه بۆ گۆرانی بێژ هــه‌ژار دهــــۆکی کراوه که له ده‌رهێنانی( ئه‌فشین )ه ، شایه‌نی باسه ئه‌م ڤیدیۆ کلیپه له ستۆدیوی یۆته فلم له شاری یۆۆتۆبۆری له سوید کاری وێنه گرتنی بۆ کراوه ، وه ئه‌مه یه‌که‌م به‌رهه‌مه بۆ کۆمه‌ڵه‌ی هه‌نه‌ره‌جوانه‌کان که له ناو ستودیو ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ... فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م ریپۆرتاجه سه‌باره‌ت به‌م کلیپه...
ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان له ڕۆژئاوای یۆتلاند خۆی ئاماده ده‌کات بۆ چله‌ی ماته‌مینی ڕۆشنبیر و شاعیر حمه شوان شه‌ریف ... له کاتی خۆیدا له کات و شوێنی ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه ...
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی ناوه‌ختی کاکه حه‌مه شوان شریف ڕاده‌گه‌یه‌نین ، که له رؤژی 9-12-2011 به کاره‌ساتی ئوتوموبیل کۆچی دوایی کرد . ئیمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی شاری یوتۆبۆری پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ئه‌که‌ین و له یه‌زدان داوا ده‌که‌ین که ئه‌مه دوا کۆست بێت و خوا ته‌مه‌نی هه‌ردوو کچ و کوڕه‌که‌ی درێژ بکات و سه‌بووری خیزانه‌که‌ی بدات.
هه‌روه‌ها ئاگاداری دانیشتوانی یوتوبوری و ده‌وروبه‌ری ده‌که‌ین که به خاک سپاردنی کاکه حه‌مه شوان له رۆژی هه‌ینی له کاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ له ته‌گه‌نه ... ... Tagane بۆ زانیاری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌که کلیکی ئیره بکه
به به‌شداری کۆمه‌ڵێ گروپی هه‌ڵپه‌رکێ رۆژی یۆتۆبۆری به‌رز راگیرا، ئه‌م یاده بۆته نه‌ریتێکی ساڵانه و بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته شارده‌رازێننه‌وه‌و چالاکی جۆراو نمایش ده‌کرێ له هه‌موو سوچ و قوژبنێکی شاردا. گرپووپی هونه‌ره‌جوانه‌کان هه‌موو ساڵی بانگێشی ئه‌م ڤیستیڤاڵه ده‌کرێ و رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه.
له به‌رواری 18-9-2011 له ووڵاتی سوید له شاری ستۆکهۆڵم باڵوێزخانه‌ی عێراقی فیدراڵ هه‌ستا به سازدانی ڤیستیڤاڵێکی هونه‌ری به ناونیشانی که‌لتووری عێراقی که ئه‌مه چه‌نده‌ها جۆر چالاکی هونه‌ری گرتبووه خۆ ، وه‌کو موسیک و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ و هه‌روه‌ها نمایشی جۆره‌ها کاری ده‌ست و جل و به‌رگ و کۆمه‌ڵی شتی فۆلکلۆری نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی عێراق ، هه‌روه‌ها له ڤیستیڤاڵه‌دا تیپی هونه‌ری میللی نیشتیمانی که له شاری به‌غداوه بانگهێشت کرابوون کۆمه‌ڵێک هه‌ڵپه‌ڕکێی جوانیان پێشکه‌ش کرد ، شان به‌شانی ئه‌وان کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان کۆمه‌ڵێک هه‌ڵپه‌ڕکێی نوێیان پێشکه‌ش کرد که بووه هۆی سه‌رسوڕمانی ئاماده‌بووان...
ریپورتاجی ڤیدیوویی له داهاتوویه‌کی نزیکدا
له به‌رواری 14-09-2011 گروپێک له کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه له یۆتۆبۆری کارێکی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا سه‌باره‌ت به ژینگه به هاوکاری بۆتانسکا ترێدگۆرد. شایه‌نی باسه چالاکیه‌که له باخچه‌ی بۆتانسکا ئه‌نجام درا که باخچه‌یه‌کی ره‌نگینی شاره‌که‌یه که رووبه‌ره‌که‌ی 40 دونم زه‌ویه‌و زیاتر له 70 کارمه‌ند کاری تیا ده‌کات له وه‌رزه‌کانی به‌هارو هاوین وه 45 کارمه‌ند له زستاندا ،،، وه چالاکیه‌که که ماوه‌ی 4 سه‌عاتی خایاند به سه‌رکه‌وتووانه ئه‌نجام درا .....
له14-8-2011 کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان بانگهێشتکرا بۆ که‌رنه‌ڤاڵی شاری Otterbäck بۆ به‌شداری کردن له‌و که‌رنه‌ڤاڵه, شایه‌نی باسه بانگهێشت کردنی گرووپی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان ( که رێکخه‌ری که‌رنه‌ڤاڵه‌که ئیشاره‌تی پێدا ) بۆ ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه له نماشیته جوانانه‌ی که له که‌رنه‌ڤاڵی هه‌مه‌رکولله‌ن پێشکه‌شیان کردووه ، جێێ ئاماژه‌یه که تاکه گرووپ بوو له که‌رنه‌ڤه‌ڵی هه‌مه‌رکووله‌وه بانگهێشتکرابوون بۆ ئه‌وێ....
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید لە کەرنەڤاڵی (ئاربۆگە) دا بەشداری کرد لە رۆژی شەممە رێکەوتی 18-6-2011 جێگای ئاماژە پێکردنە لەم کەرنەڤاڵەدا ... درێژه‌ی بابه‌ت...
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید ئەم ساڵیش گەورەترین سەرکەوتنی بە دەست هێنا لە کەرنەڤاڵی (هەمەر کولە کەرنەڤاڵ) کە ئەم کەرنەڤاڵە گەورەترین کەرنەڤاڵی کەسکەندەناڤیایە ( دۆستی) کە کورە زیتەڵەکەی گروپی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان بە پاشای کەرنەڤاڵ هەڵبژێردرا و کۆمەڵە کەش بە باشترین و خەڵاتی یەکەمی پێدرا ،جێگای ئاماژە پێکردنە هەرلە سەره‌تای هاتنە سەر شانۆکە ئامادەبووانیان شاگەشکە کرد بە جل و بەرگە گۆرانی و مۆسیک و سەما سەرسورهێنەکەیان ... درێژه‌ی بابه‌ت...
کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان له شاری یۆتۆبۆری له ڕیکه‌وتی 4-4-2011 بانگهێشت کرا بۆ به‌شداری کردن له کردنه‌وه‌ی لۆکا‌ڵی تازه‌ی دائره‌ی کار ( Arbetsförmedlingen Angered) له ئانگرید ... وه تیثی هه‌ڵپه‌ڕکێی کۆمه‌ڵه به نمایشتکردنێکی چه‌ند جۆرێکی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی که جێی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان بوو ، وه ده‌ست خۆشی له ڕاهێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌که( دڵشآد ئه‌حمه‌د ) کــــــــــــــــــــــرا ..
کۆمه‌له‌ی هونه‌ره جوانه‌کان له به‌رهه‌مێکی نویدا ئه‌ویش ڤیدیو کلیپیکه بۆ هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل محمدی ، که کاری وێنه‌گرتنی له لایه‌ن وێنه‌گر ئاسۆ دی جه‌ی و ده‌رهێنانی ڤیدیو کلیپه‌که‌ش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند دڵشاد ئه‌حمه‌د.... شایه‌نی باسه کاری ئه‌م کلیپه له شاروچکه‌ی کونگ ئیلڤ وینه گیراوه له ووڵاتی سوید ...
کات 6 ئێواره .... بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به زماره 070 74 36 255 ... هاتن بۆ هه‌مووانه کلیکی ره‌سمه‌که بکه به قه‌باره‌ی گه‌وره سه‌یری که
زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به زماره 070 74 36 255 کلیکی ره‌سمه‌که بکه به قه‌باره‌ی گه‌وره سه‌یری که
له رێکه‌وتی 30-1-2011رۆژی یه‌ک شه‌ممه له نیتوبسکولان کۆمه‌له‌ی هه‌نه‌ره جوانه‌کان له شاری یوتۆبوری ووڵآتی سوید کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا ، که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌سته‌ی تازه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵه بۆ ساڵی تازه‌ی 2011 هه‌ڵبژێردرا . که ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندامان و میوانانی کۆمه‌ڵه‌کانی تر‌و به‌رپرسانی کۆمۆنی ئه‌نگرید ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون... وه به ئاهه‌نگێکی خنجیلانه کۆبوونه‌وه‌که کۆتایی هات. ... هه‌ندێ وێنه له کۆبوونه‌وه‌که
لە شاری یۆتۆبۆری و ناوچەی ئانگرێد ساڵانە خەڵاتی کەلتووری ئانگرێد دابەش دەکرێت بەسەر باشترین هونەرمەندو باشترین کۆمەڵە، ئەم ساڵ واتە ساڵی2010 کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان خەڵاتی باشترین كۆمەڵەی وەرگرد کە دە هەزار کرۆنی سویدی بوو،گروپی هەڵپەرکێی کۆمەڵەی هونەرەجونەکان بە گروپێکی چالاک و بەرچاوی شاری یۆتۆبۆری دادەنرێ ،هەر ئەم ساڵ باشدار بوو لە ڤیستیڤاڵی کرواتا کە زیاد لە هەفتا ولات تیا باشدار بوو هاروەها لە یەکەمین ڤیستیڤاڵی کولتوری گەلان لە کەلار بەشدار بوون و هەروەها بەرپرسی کۆمیتەی ئەوروپای ڤیستیڤاڵە کە بوون و هەموو گروپەکانی ئەوروپایان بانگێشت کردبوو بۆ کوردستان،ئەمە ئەرکێکی مێژووی گرنگ بوو بۆ کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان کە لە لایەن لیژنەی ڤیستیڤاڵەوە ئەم شەرەفە گەورەیەیان پێدرا، هەر سەرکەتوبن بۆ خزمەتی کولتور‌و هونەری کوردی
به قه‌باره‌ی گه‌وره کلیکی ئیره بکه
ئەنجومەنی کۆمەڵە کوردی یەکان لە رۆژئاوای یۆتەلاند ، ، رۆژی شەممە رێکەوتی 2011-01-22 کاتژمێر 18ی ئێوارە یادەوەری دووی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەرزرادەگرن بە بەشداری کۆمەڵێ گۆرانی بێژی دەنگ خۆش و هاروەها چەند گروپێکی هەڵپەرکێی کوردی و بیانی لەم یادە پیرۆزەدا بەشدارن. شوێن Göteborg Hammarkullen Folkets Hus KO NTAKT Ordförande. Ali Tokay 0737192313 Sekreterare Shwan Javanmiri 0739748326 ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵه کوردی یه‌کان له ڕۆژئاوای یۆتلاند
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||