که‌رنه‌ڤالی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانی و که‌لار
 
رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 21/1/2010 کۆمیته‌ی کوردستان – سوید (SK2) یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ لۆکالی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی شاری یۆتۆبوری ئه‌نجام دا.

- کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌جوانه‌کانی یۆتۆبوری،

- کۆمیته‌ی باڵای که‌رنه‌ڤالی هه‌ممه‌رکوللــه،

- کۆمه‌ڵه‌ی توناری (Tunari) ،

- کۆمه‌ڵه‌ی سی سی لیبه‌رتاد (CC Libertad) ،

- کۆمه‌ڵه‌ی سی دی لیبه‌رتاد (CD Libertad

- کۆمه‌ڵه‌ی دی دی لیبه‌رتاد (DD Libertad

- کۆمه‌ڵه‌ی لۆس کۆپییوس (Los Copihues)

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماده‌ بوون بۆ تاوتوێ کردنی پرۆژه‌ی به‌شداری کردن له‌ که‌رنه‌ڤالی نێوده‌ڵه‌تی کوردستان که‌ هاوینی ئه‌مساڵ له‌ شاره‌کانی سلێمانی و که‌لار ساز ئه‌کرێت.

کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان وه‌کو بازنه‌ی به‌یه‌کگه‌یشتن و هاوکاری دروست بوونی پردی هاریکاری هونه‌ری نێوان کوردستان و وڵاتی سوید هه‌ستا به‌  روناکی خستنه‌ سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه‌ گرنگه‌کان و وه‌ڵامی زۆربه‌ی پرسیاری به‌شداربووانی دایه‌وه‌.

هه‌موو به‌شداربووان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و ئه‌م بانگێشه‌یه‌ی کوردستانیان به‌رز نرخاند، له‌ئه‌نجامدا هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆك بوون که‌ بیرۆکه‌ی ساز کردنی که‌رنه‌ڤالێکی له‌و چه‌شنه‌ له‌ کوردستان و به‌شدارکردنی که‌رنه‌ڤالی هه‌ممه‌رکوللـه‌ کارێکی سه‌رکه‌توانه‌یه‌، بێگومان دروست بوونی پردێکی هونه‌ری له‌نێوان کوردستان و سویددا مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان بوو، هه‌مووان هیوای گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌رکه‌تنیان بۆ ئه‌و که‌رنه‌ڤاله‌ خواست.

ئه‌م کۆمیته‌یه‌ جگه‌ له‌ به‌شداربوونی ئه‌و که‌رنه‌ڤاله‌ له‌ کوردستان ، نیازو بریاری وایه‌ که‌ به‌رده‌وام بێت له‌ به‌هێز کردنی ئه‌م په‌وه‌ندیه‌ هونه‌رییه‌ له‌ پاشه‌رۆژدا.